


وڕووژانی قووڵی مێشک؛ هیوایه‌کی نوێ به چاره‌سه‌ری خه‌مۆکی ده‌به‌خشێ
ئاماده‌کردنی:ده‌روون
ماوه‌یه‌ک دوای به‌ده‌ستهێنانی ده‌ره‌نجامی باش له چاره‌سه‌رکردنی هه‌ندێ نه‌خۆشی ده‌مار (وه‌ک پارکینسۆن) به وڕووژانی قووڵی مێشک، ئه‌م شێوه چاره‌سه‌رییه له بواری نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌کانیش تاقیکرایه‌وه. ئێستاش چه‌ندین هه‌وڵ و لێکۆڵینه‌وه‌ی نوێ هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ری خه‌مۆکی به‌م رێگایه.
له تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی هاوبه‌شی زانکۆی بۆن و کۆلن له ئه‌ڵمانیا، که له‌سه‌ر سێ نه‌خۆشی خه‌مۆکی گران ئه‌نجامدرا، له دوانیان له ماوه‌ی چه‌ند رۆژێک گۆڕان و باشبوونی به‌رچاو له نیشانه‌کانی خه‌مۆکی به‌دیکرا. پرۆفیسۆر شلێپفهر که یه‌كێ له سه‌رپه‌رشتانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه له زانکۆی بۆن وتی '' دووان له نه‌خۆشه‌کان ته‌نها دوای چه‌ند خوله‌کێک له وڕووژاندنی مێشکی، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاگاداری کاتی وڕووژاندنهکه ببن، گۆڕانکارییان لێ به‌دیکرا''. دوای وه‌ستاندنی، باری یه‌کێک له نه‌خۆشه‌کان دووباره به‌ره‌و خراپی رۆیشت، ناچاربوون دووباره ههڵیبکهنهوه.
چاودێریی نه‌خۆش و هه‌ڵسه‌نگاندنی ده‌ره‌نجامه‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه له ڕێگه‌ی سکێڵی هامیلتۆن بۆ خه‌مۆکی (Scale D−HAM ) ئه‌نجامده‌درا، که له هه‌ر سێ نه‌خۆشه‌که له 45 بۆ 25 ، 35 بۆ 25 و 20 دابه‌زی، دوای کوژاندنهوهش به‌رزده‌بوونه‌وه. به هۆی پشکنینی PET گۆڕانی سووڕیخوێن و زینده‌کردار (Metabolism) ی مێشک به روونی ده‌رده‌که‌وت. شایه‌نی باسه ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه به شێوه‌یه‌ک رێکده‌خرێ که نه نه‌خۆشه‌که و نه ئه‌و که‌سه‌ی چاودێری ده‌کا ئاگاداری کات و شێوازی تاقیکردنه‌وه‌کان نین.
1. وڕووژانی قووڵی مێشک له رێگه‌ی چاندنی ئامێری(Brainpacemaker ) به نه‌شته‌رگه‌ری له له‌شی نه‌خۆش و به هۆیه‌وه ناردنی ته‌زووی ئه‌لکترۆنی بۆ به‌شێکی دیاریکراوی مێشک ئه‌نجامده‌درێت. له باری خه‌مۆکی (nucleus accumbens) ، که لێپرسراوه له به‌خشینی هێز و توانا و خۆشی به مرۆڤ، دهوڕووژێندرێ.
2. سکێڵی هامیلتۆن بۆ خه‌مۆکی (Scale D−HAM ) سکێڵێکه بۆ ده‌رخستن ودیاریکردنی راده و ره‌وتی نه‌خۆشی خه‌مۆکی و نیشانه‌کانی.
سه‌رچاوه
له گۆڤاری2007.Jun Propraxis Jun.2007